دەبێ تۆماری بکەن و کۆد وەربگرن

چوار رۆژ ماوە بۆ بەلەم و جێت سکییەکانی راپەڕین دانرا

964+

ئەحمەد مستەفا

گوشتوگوزاری راپەڕین، پڕۆسەی ژمارە لێدان و کۆدکردنی بەلەم و جێت سکییەکانی دەستپێکردووە، دەڵێ، قۆناغێکی تری رێکخستنی کەرتی گەشتیاری لە سنوورەکەمان بەڕێوەچووە.

گەشتوگوزار وەک خۆی لە راگەیەندراوەکەیدا باسی دەکات و 964 بینوویەتی، کارەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ، بەرگری شارستانی راپەڕین، هاتوچۆی راپەڕین، پۆلیسی ڕاپەرین وە یاریدەدەریەتی ئاسایشی بۆسکێن کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا، دەستکراوە بە پڕۆسەی دیاریکردنی ژمارە و کۆدی تایبەت و جێگیرکردنیان لەسەر هەیکەلی بەلەم و جێت سکییەکان، بە مەبەستی ناسینەوەی فەرمی و رێکخستنی هاتووچۆی ئامرازە دەریاییەکان لە پێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاوڵاتیان.

ئەم ئاگادارییەشی بەناوی گرنگ و بەپەلە داناوە:
ئاگاداری سەرجەم خاوەن بەلەم و جێت سکییەکانی سنوورەکە دەکەینەوە، کە هەر بەلەمێک تا ئێستا ژمارە و کۆدی پێنەدراوە، پێویستە هەتا بەرواری 28.4.2026 سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکات بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی ژمارەی تایبەت.

دوای بەرواری دیاریکراو، هەر بەلەم یان جێت سکییەک لە ئاودا بێت و ژمارەی فەرمی لەسەر هەیکەلەکەی نەبێت، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.

گەشتوگوزاری راپەڕین ناسنامە و مۆڵەت بۆ خاوەن بەلەمەکا...

گەشتوگوزاری راپەڕین ناسنامە و مۆڵەت بۆ خاوەن بەلەمەکان دروست دەکات