تیمەکان لەوێن

رێگەی کەرکوک بۆ هەولێر نۆژەنکردنەوەی تیایە و شۆفێران ئاگاداری بن

ئەحمەد مستەفا

بەم بەیانییەی شەممە 25.4.2026، تیمەکانی رێگەوبانی کەرکوک، کارەکانی نۆژەنکردنەوە بۆ چارەسەرکردنی زیانەکان لە رێگای کەرکوک – هەولێر ئەنجام دەدەن، ئەو چاڵ و چۆڵی و زیانانەی بەر رێگەکە کەوتووە چاکی دەکەنەوە.

بۆیە شۆفێرانی ئەو رێگەیە دەبێ بە هۆشیارییەوە رێگەکە ببڕن و رێگەوبانی کەرکوکیش دەیەوێ ئاگاداریان بکاتەوە.

لەو راگەیەندراوەی رێگەوبان کە پێگەی فەڕمی پارێزگای کەرکوک بڵاوی کردووەتەوە و 964 بینوویەتی ئاماژە بەوەکراوە، داوا لە بەکارهێنەرانی ئەو رێگایە دەکەن هاوکاری تیمەکانی نۆژەنکردنەوە بن و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و کارمەندانی تیمەکە.

ئاگادارییەکی گرنگ

کارەکانی نۆژەنکردنەوە بۆ چارەسەرکردنی زیانەکان لە (ڕێگای کەرکووک – هەولێر) ئەنجام دەدرێت.
داوا لە بەکارهێنەرانی ئەو ڕێگایە دەکەین هاوکاری تیمەکانی نۆژەنکردنەوە بن و پابەندی ڕێنماییە هاتوچۆییەکان بن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و کارمەندانی تیمەکە.
سوپاس بۆ تێگەیشتن و هاوکاریتان.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبانی کەرکووک