لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە نێوان رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکە پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لە سەر رێگای دەربەندیخان زەڕایەن بووە رووداوەکە و نزیک گوندی سیارە بووە جگە لەو دوو کەسەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە شەش کەسیش بریندارن.
موقەدەم پشتیوان عابد لێپرسراوی هۆبەی کارگێری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، پێکدادانەکە لە نێوان تانکەرێکی سووتەمەنی و پیکئابێکی دەبڵ بووە و پیکئابەکە 8 کەسی تیادا بووە دەست بەجێ دوانیان گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، شەش کەسەکەی دیکە تەندروستییان ناجێگیرە و بێ هۆشن و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق کراون لە دەربەندیخان.