دوای ڤیدیۆیەکی 964

باخچەکانی سلێمانی سەرقاڵی پاکردنەوەی نافورەکەی سەران

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای بڵاوبوونەوەی ئیشێکی 964 لەسەر کوژانەوەی نافورەکەی بەردەرکی سەرای سلێمانی و پیسکردنی، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی کێشەکەی چارەسەر کرد و دەستیان کرد بە پاککردنەوەی.

دالیا عەلی سەرپەرشتیاری باخچەکانی بەر دەرکی سەرا بە 964ـی وت، هەرچەندە مانگانە نافورەکە پاک دەکەنەوە بەڵام دوای ڤیدیۆکەی ئێوە ئەمڕۆ دەست کراوە بە پاککردنەوە و هەر ئەمڕۆش ئاوی تێدەکەن.

وتیشی، هاوڵاتیان هاوکاریان نین و دەپە و پاشماوە دەخەنە ئاوەکەوە ئەوەش هەم بۆ پاککردنەوە زەحمەتییە و هەمیش کاریگەری دەکاتە سەر پیس بوونی ئاوەکە ئەوان ئاوی نافورەکە بۆ ئاودانی باخەکانیش بەکار دەهێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی