نرخى بەنزینیش هەر بەرز دەبێتەوە

بەنزینى 750 دینارى سەرى لە شۆفێران شێواندووە


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەنزینى نۆرماڵى 750 دینارى کە پاڵپشتیکراوى حکومەتى هەرێمە، سەرى لە شۆفێران شێواندووە، چونکە ئەو بەنزینخانانە کەمن کە بەنزینەکە دابەش دەکەن و کاتى دابەشکردنیشیان دیار نییە ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى هەر بەنزینخانەیەک دابەشى بکات، سەرەگرتنى دووروودرێژ دروست دەبێت.

13ـى ئەم مانگە، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە بارەى چارەسەرکردنى قەیرانى بەنزین، بڕیاریدا کە پاڵپشتى بەنزینى بازرگانى بە کوالێتى نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بکات بە 750 دینار. دابەشکردنى بەنزینەکەشى بە هاهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکان، داوە.

سەرەڕاى ئەو بڕیارە، بەڵام هێشتا بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى لە بەنزینخانەکان بە نرخى جیاواز دەفرۆشرێت، کە زۆربەیان لە سەرووى 120 دینارەوەن، ئەو بەنزینخانانەشى بە 750 دینار دەیفرۆشن، ژمارەیان کەمە و لیستى دابەشکردنیان بڵاوناکرێتەوە، بۆیە شۆفێران بۆماوەیەکى زۆر لە نۆرەدا دەوەستن تا بەریان دەکەوێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح