له بێئاوى رزگاریان ده‌بێت
له گوندێكى قه‌ره‌داغ ئاوى كانییه‌ك ده‌كرێته پڕۆژه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندى دوكانى سه‌ر به قه‌زاى قه‌ره‌داغ ماوه‌ى چه‌ند ساڵكه كێشه‌ى بێ‌ئاویان هه‌یه، به‌ڵام به‌م دواییه بڕیار ده‌رچووه كه ئاوى كانییهكهیان بۆ بكرێته پڕۆژه و بێ‌ئاویان نه‌مێنێت.
کانی مەلا، تاكه سه‌رچاوه‌ى ئاوى گونده‌كه‌یه، بە قسه‌ى ریشسپیانى گوند له ساڵانى زوو كشتو‌كاڵى له‌به‌ر كراوه و بۆ خواردنه‌وه‌ش به‌كارهێندراوه، به‌ڵام دواى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى ئاوه‌كه‌ى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه و خه‌ڵكیش له‌رێگه‌ى ئامێری جیاوازه‌وه ئاوه‌كه‌یان ژیاندووه‌ته‌وه.
شێخ ره‌ئوف كه‌مال ، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ، به 964ـى راگه‌یاند، دواى داواكارى خه‌ڵكى گوند، سه‌ردانى كردوون و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش كه‌شفی بۆ كردوون و بڕیاردراوه ئه‌و سه‌رچاوه‌ى كانیه بكرێته پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان.
وتیشی “ره‌زامه‌ندى ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌یان ده‌رچووه و له داهاتووى نزیك جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له‌و پڕۆژه‌یه بیرێكیش بۆ ئه‌م گونده لێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بێ‌ئاویان به‌یه‌كجارى نه‌مێنێت.