لە کۆبانێ لەگەڵ کەسوکاریان کۆبووەوە
مەزڵوم عەبدی: ئازادكردنی شهڕڤانانی دیل کاری سەرەکیمانە
فەرهاد حەسەن
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموكرات (ههسهده) لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ كهسوكاری شەڕڤانانی دیل و کەسوکاری شەهیدان رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی هەمو دیلەکان بەردەوامە.
ئاژانسئی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ یهكشهممه مەزڵوم عەبدی لە شاری کۆبانێ لەگەڵ كهسوكاری شەڕڤانانی دیل و کەسوکاری شەهیدانی کۆبوەوە و رایگهیاند، مەلەفی بارمتەگرتن ئامانجی سەرەکی هێزەکانیانە، بەردەوام بەدواداچون بۆ ئەو فایلە دەکەن و هەوڵدەدەن لە زووترین کاتدا ئەنجامی کۆنکرێتی بەدەستبهێنن.
له كۆبونهوهكهدا بنەماڵەی رفێندراوەکان داوایان کردووە چارەنوسی منداڵەکانیان ئاشکرا بکرێت و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەیان خێراتر بکرێت و خێزانەکانیش رەخنەیان لە حکومەتی کاتی سوریا گرت بۆ دواخستنی ئازادکردنی منداڵەکانیان.
لەسەرەتای ئەمساڵهوه گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی هێرشیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد. لە ئەنجامدا 264 هاوڵاتی مەدەنی و سەرباز شەهیدبون کە 120 کەسیان خەڵکی شاری کۆبانێ بوون، هەروەها ژمارەیەک کەسیش بە بارمتە گیران، 31 لە بارمتەکان لە کۆبانی ئازاد کراون و 39 کەسیش تاوهكو ئێستا بە دیل گیراون، دوای وەرگرتنی چارەسەر، بەردەوامن لە ئەرکەکانیان لەناو هێزە سەربازییەکان.