28 تۆمەتبارى برەودان بە حزبى بەعس
لە مانگى ئایار؛ 6 تۆمەتبارى بازرگانیکردن بە جەستەى مرۆڤ دەستگیرکراون
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماری گرنگترین ئۆپەراسیۆنە جۆرییەکانی هێزەکانیانی لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ مانگی ئایاری 2026 بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕرگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی گرنگ ئەنجامدراون و تێیدا دەیان تۆمەتبار بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، کە ئامارەکان بەم شێوەیەن:
یەکەم: دەستگیرکردنی 15 تۆمەتبار بە تاوانی تیرۆر، هەروەها دەستگیرکردنی 28 تۆمەتبار بە تۆمەتی بوون بە ئەندام و برەودان بە حزبی بەعسی قەدەغەکراو.
دووەم: دەستگیرکردنی 80 بازرگان و برەوپێدەری ماددە هۆشبەرەکان.
سێیەم: دەستگیرکردنی 99 تۆمەتبار بە تاوانی هەڕەشەکردن و پارەسەندن (ئیبتزاز)، لەگەڵ دەستگیرکردنی 57 تۆمەتبار بە تاوانی ساختەکاری و فێڵکردن.
چوارەم: دەستگیرکردنی 6 تۆمەتبار کە تێوەگلاون لە بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە.
پێنجەم: دەستبەسەرداگرتنی 219 تۆن گەنمی قاچاخ، لەگەڵ لەناوبردنی 25 تۆن ماددەی خۆراکی ماوەبەسەرچوو. هەروەها داخستنی 122 شوێن و ناوەندی بازرگانی بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە مەرج و ڕێنماییەکان.
شەشەم: دەستگیرکردنی 9 تۆمەتبار بە قاچاخچێتیکردن بە بەرهەمە نەوتییەکانەوە.