ئاسایش "دانیان بە تاوانەکەیان ناوە"
لەسەر ئاگرەکەی شاخی سەیدسادق سێ کەس دەستگیرکراون
فەرهاد حەسەن
ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە هەواڵی دەستگیرکردنی سێ کەسی بڵاوکردەوە بەتۆمەتی ئەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی شاخی سەیدسادق بوونە.
دواى ئێوارەى هەینى رابردوو گۆرستانی قەزای سەیدسادق ئاگری گرت و بەوهۆیەوە زیان بەر دار و پوش و پاوەنەكەی كەوت، ئاسایشى پارێزگاى هەڵەبجە، دەستبەجێ دوای لێكۆڵینەوە بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە، سێ تەمەتباریان دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو سێ تۆمەتبارەی دەستگیریان کردوون ناوەكانیان بریتییە لە (ر.ع. ع) و (م.ن.ر) و (ر.ت.ر)، ئاشکراشی کردووە کە دوای لێكۆلینەوە تۆمەتباران دانیان بە بەتاوانەكەیاندا ناوە.
بە بڕیاری دادوەر هەرسێ تۆمەتبارەكە رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای سەیدسادق كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.