لە بازاڕەکان

دۆلار بەرزبووەوە و تمەنیش دابەزی

فەرهاد حەسەن

نرخی دۆلاری ئەمریکی لەبەرامبەر تمەنی ئێرانی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بە جۆرێک لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا نرخی دۆلار 300 تمەن گرانتر بووە.

دوێنێ نرخی دۆلار لەبەرامبەر تمەنی ئێرانی گەیشتە 170,200 تمەن، ئەمڕۆش 300 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە 170,500 تمەن.

لە 24 کاتژمێری رابردووشدا، بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 171,400 بووە و نزمترین نرخیش بە 170,000 تمەنە.