کاسبکارێک گیانى لەدەستدا
کەلار؛ تانکەرێکى سوتەمەتى لەکاتى لەحیمکردنى دا تەقییەوە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
نیوەڕۆى ئەمڕۆ، تانکەرێکى سوتەمەنى لە کاتى لەحیمکرندا لە ناوچەى پیشەسازى کەلار، تەقیەوە و بووە هۆى گیان لەدەستدانى کاسبکارێک.
رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت،”ئەو کاسبکارە بە برینداری ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان دوای چارەسەری سەرەتایی بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە رەوانەی سلێمانی کرا”.
“بریندارەکە نەگەیشتە سلێمانی و لە رێگا لە ناحیەی باوەنوور گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی دەگەڕێننەوە پزیشکی دادی کەلار”،رەفیق قادر وای وت.
ئئەو کاسبکارە ناوی (سەباح قادر)ـە و تەمەنی 43 ساڵە، دانیشتوی شاری کەلارە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح