کردە سەربازییەکانیان راگرتووە

نوجەبا داوای روونکردنەوە لە حیزبوڵای عێراق دەکات

964+

توانا نەقی

ئەمینداری بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراق داوای روونکردنەوە لە کەتائیبی حیزبوڵای عێراق دەکات سەبارەت بە راگرتنی کردە سەربازییەکانیان دژی ئەمریکا.

ئەمڕۆ هەینی، ئەکرەم کەعەبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبا لە راگەیندراوێکدا دەڵێت، پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەی حیزبوڵا کردووە سەبارەت بە روونکردنەوە لەسەر راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی سوپای ئەمریکا.

لە راگەیندراوەکەدا هاتووە، کە ئەوان سوورن لەسەر راگرتنی شەڕ لە غەزە و هەروا دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئەمینداری بزوتنەوەی نوجەبا داوا دەکات کە ئەوانێش سووربن لەسەر دژایەتیکردنی ئەمریکاو بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا دوای کوژرانی سێ سەربازی وەڵاتەکەی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی تۆمەتبار کردووە و بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لێیان.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پرێس کۆنفراسێکدا رایگەیاند، “سەربازەکانمان بە دەستی گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون، سەرۆک بایدن هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکات و وەڵامەکان لەسەر چەند ئاستێک دەبن”.

ئەوەش دەڵێت، “سەرۆک بایدن لێبوردە نییە لەگەڵ ئەوانەی سەربازەکانمان دەکوژن، هاوکات هەموو رێوشوێنێک دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا، و لە شوێن و کاتی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە”.

بەوتەی راوێژکارێی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی بەو گروپانەی وتووە، وەرن یان ئێوە قەناعەت بەمن بکەن یان من قەناعەتتان پێ دەکەم، کێ بەرپرسیارەتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێت، ئەمریکیەکان دۆلار و هێزی سەربازیان هەیە وەک فشار بەکاریدەهێنن، ئەوەی لێکەوتەی ئەم دۆخە هەڵدەگرێت خەڵکە، خەڵک ئەو حکومەتەی هەڵبژاردووە، بۆیە ئەوەی دەبێت وەڵام بداتەوە حکومەتە نەک گروپەکان، ئەم گفتوگۆیانە وەک ماراسۆن وان و ئاسان نین.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سنووری نێوان ئوردن و سوریا کرایە ئامانج بەهۆیە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 35ـی دیکەش برینداربوون، ئەمریکا هەڕەشە لە گروپە چەکداریەکانی نزیک لە ئێران دەکات لەعێراق، کەتائیبی حیزبوڵای عێراقیش سەرجەم چالاکییەکانی دژی سوپای ئەمریکا راگرتووە.

دوای هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر ئێران دەستیکردوە بە ر...

دوای هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر ئێران دەستیکردوە بە راستکردنەوەی دۆخەکە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: سەربازەکانمان لەلایەن گروپەک...

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: سەربازەکانمان لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون