لە سەیدسادق
ئەو ماتۆڕانەی هاوڵاتییانیان بێزاردەکرد دەستیان بەسەرداگیرا
بڕوا مەجید – شارەزوور
لیژنەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق لەناوبازاری قەزاکە هەڵمەتێکی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕانەیان دەستپێکرد، کە خەڵکی بێزار دەکەن، لە هەڵەمەتەکەدا دەستیان بەسەر 16 ماتۆرسکیلدا گرت.
یونس حەمە ئەمین، کارمەندی هاتوچۆ و ئەندام لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق بۆ964 وتی، “ئێوارەی پێنجشەممە 20.8.2026، لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق لەناو بازاڕی قەزاکە هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ گرتنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا و ئەوانەی دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان.”
وتیشی، لەهەڵمەتەکەدا دەستمان بەسەر 16 ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گرت، کە بەشێکیان ئەگسۆزی سەوت بەرزیان خستبووە سەرماتۆڕسکیلەکانیان و هاوڵاتییانیان بێزارکردبوو، دوای هەڵمەتەکە سەرجەمیان دەبرێنە مەیدانی دەستبەسەرداگرتنی هاتوچۆی سلێمانی، ئەوماتۆڕانەی گرانبەهان بەکەفالەتی ملوێنێک دینار دەدرێنەوە خاوەنەکانیان و ئەوانەشی ئاسایین و بۆ کاسبی بەکار نایەن لەناودەبرێن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر