لە سلێمانی

کەرەستەی خۆپارێزی بە 600 کرێکار درا

پێشەوا محەمەد

لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە هاوکاریی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز کەرەستەی خۆپارێزییان بەسەر زیاتر لە 600 کرێکار و کارگوزاردا دابەش کرد.

پڕۆسەکە کـارمـەنـد و کـرێـکـارانـی ژیـنگـەپـارێـزی سـەرشـەقـامـەکـان و خـزمـەتگـوزارانـی نـەخـۆشـخـانـەکـانـی گرتبووەوە.

چالاک رەئوف، بەرپرسی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، کەرەستەکان کوالێتیان زۆر بەرزە و هاوکاری بۆ سەلامەتیی کرێکار و کارگوزارەکان.

وتیشی، “کەرەستەکان بریتی بوون لە دەمامکی فلتەردار و بەدلە و چەند بابەتێکی تری خۆپارێزی”.

سەندیکاکە پێشتریش بە چەند قۆناغێک کەرەستەی خۆپارێزی بەسەر کرێکاراندا دابەش کردووە.

“بەشێک لەو کەرەستانە شوێنی دیکە دابینی دەکەن و بەشێکیشیان خۆمان دابینیان دەکەین و بەسەر کرێکاراندا دابەشیان دەکەین”، چالاک رەئوف وای وت.

بە پێی ئاماری سەندیکاکە، ساڵی رابردوو 24 کرێکار لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

لقی سلێمانیی سەندیکاکە زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی هەیە.