بە 16 هەزار نەمام هەوڵێری پایتەخت سەوزتر دەکرێت – وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
16 هەزار تولەنەمام دەچێنرێن
هەولێری پایتەخت سەوزتر دەکرێ
964+
شۆڕش قادری
بە چاندنی 16 هەزار تولەنەمامی جوان و باڵابەرز، هەوڵێری پایتەخت سەوزتر دەکرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆمەڵێک وێنەی هەڵمەتەکەی داناوە و نووسیویەتی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16.8.2026 هەڵمەتێکی فراوانی چاندنی 16 هەزار دار لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە.
وەک قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتە، لەسەر شەقامێکی دوو سایدی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، دەستیپێکردووە و سەدان نەمام لە جۆری دارسیسەم چێندران.
وەک خۆیان دەڵین، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان، قۆناغەکانی دیکەی دارچاندن لە سەرتاسەری شارەکە فراوانتر دەکات؛ ئەوەش بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی سروشتیی پاک و هەروەها پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.