هەواڵەکان

زێڕی زەردی تەقتەق پێگەیی وئەستێرەی گەلاوێژیش دەرکەوت

964+

ژووری هەواڵ

لەناو هەنجیری کوردستاندا هەرگیز نابێ تەقتەق و قەرەناو لەبیرکرێ ئەوانیش بەرهەمەکەیان زێڕی زەردە و هەر کە پێگەیی ئیتر بەعەرز ناکەوێ، عەلوەی قەرەناو لەگەڵ دەست پێکی هەموو بەیانیەک زیاتر لە 150 جوتیار خۆیانی پێدادەکەن و تا هەنجیرە پڕلە شیلە و زەردەکەیان بفرۆشن، بەهۆی پڕفرۆشی هەنجیرەکەی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، تەکیە، چەمچەماڵ و بازیان بەتایبەت دێن بۆی

بەپێى ئەزمون و تێفکرینى جوتیاران، لە پێنجی مانگی ئابەوە ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەوێت و ئیدی کەشوهەوا بە هێواشی بەرەو فێنکبوونەوە دەڕوات و شەوانیش درێژتر و فێنکتر دەبن.

پارە گۆڕینەوەش نۆرەى تێکەوت، جا ئەم کوردە هەر بەشی نۆرە و سەرەیە لە رۆژئاوا بۆ پاڕە گۆڕینەوە و لای خۆشمان بۆ بەنزین و چەند شتی تر.

جاران کڵاش، تەنیا بە یەک شێوە و یەک دیزاینی رەسەنی کوردی دەهاتە بەرچاومان، بەڵام ئێستا مۆدێلێکی نوێ کەوتووەتە بازاڕەوە کە تێکەڵەیەکە لە کەلەپوور و مۆدێرنە ئەویش “کڵاشی کالە”یە و دەستکردى خۆمانەیە