خاوەنی 82 ماڵی گەڕەکێکی سلێمانی ناڕەزایەتییان هەیە

964+

دیلان محەمەد

82 خانووی گەڕەکێکی سلێمانی کە موڵکی شارەوانی بووە و تا ساڵی 2003 ئاوارە فەیلییەکانی تیادا بووە دواتر دراوە بۆ چەند ماڵێکی دیکە و ئێستا قەرەبوو کراونەتەوە کە چۆڵی بکەن.

یەکێک لە خاوەنی ماڵەکان بۆ 964 وتی، ئەوان رازی نین بەو قەرەبووە لە گەڕەکی قولەرەیسی زەوییان پێدراوە هەروەها ئەو پارەیەی کە دەفتەرێک بۆ سێ دەفتەر دۆلارە دەڵێن کەمەو رازی نین بەو بڕیارە.

پارێزەرێکی ئەو هاوڵاتیانە بۆ 964 دەڵێت: 82 خانووە لەگەڕەکی ئازادی کە بە عەلوە کۆنەکەش ناودەبرێت و لەسەر موڵکی شارەوانییە.

وتیشی، لە ساڵی 2021 ئەو شوێنە دیاری کراوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێوون و 14 دۆنم زەوییە، ئێستا ئەو کەسانە وەک پێویست قەرەبوو نەکراونەتەوە و ئەو شوێنەی پێیان دراوە زۆر دوورە و هیچ خزمەتگوزارییەکی لێ نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی