"کار بۆ زیادکردنی هەناردە دەکەین"
عێراق: دەمانەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت لەدوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هەناردەی رۆژانە بگەیەنێتە شەش ملیۆن بەرمیل، دەڵێت کار بۆ ئەوە دەکەن.
ئەمرۆ چوارشەممە 3.1.2023، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کار بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن لە هەرێمی کوردستان.
حەیان عەبدولغەنی ئەم قسانەی لەکاتی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی نەوت کرد و وتی، ئامانج لە زیادکردنی هەناردەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم “بۆ بەهێزکردنی داهاتی دارایی و پشتیوانیی گەنجینەی دەوڵەتە”.
وتیشی، بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە پلانی پێنج ساڵە جێبەجێدەکەن و پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن بۆ ئەوەی هەناردەی رۆژانە بە تێکڕا شەش ملیۆن بەرمیل.
رۆژی 25ـی ئاداری رابردوو، دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیای ناچارکرد بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 14%ی کۆی هەناردەی عێراق پێکدێنێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە، داواکەی عێراق لە دادگای پاریس بۆ وەستانی نەوتی هەرێم بڕیارێکی ناعەقڵانی بوو، هاوکات بەهۆی وەستانی نەوتی هەرێمەوە عێراق حەوت ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.