لە ئاکرێ و بەردەڕەش
بەرگری شارستانی 23 مەفرەزەی بۆ پاراستنی دروێنەی هاوڵاتیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ دەڵێت ئشتا کە وەرزی دروێنەی داغڵ و دانی هاولاتیانە، ئەوانیش بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و بەرهەمەکانیان 23 مەفرەزەیان لە شوێنی جیاواز بل؛اوکردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک بۆ دروستبوونی رووداوەکان.
بەپێی راگەیەندراوێک، ئەم 23 مەفرەزەیە لە سەنتەری قەزای ئاکرێ و بەردەڕش جێگیرکراون و چاویان لەسەی ئەو شوێنانەیە کە مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان لێدەکرێت.
لە سنووری قەزا ئاڪرێ، مەفرەزەکان لە دووڕیانەکانی دینارتە، ئامادا، بجیل، خەردس، شەرمن، خەلیلکان، گردەسێن و گوندەکانی گەویلان، خەلانێ و دارستانی رفایێ، ترافیڪەکانی ئازادی و سوسنا جێگیرکراون.
لە سنووری قەزا بەردەڕەشیش، لە روڤیا ، پاڵاسان ، ئیسماوە، دارەتوو، دالەڕێ، گەویلان، کەلەك، بشیریان، بەردەرەش، ئامیان و سێڪانی، جێگیرکراون.