600 مەتر بۆری رادەکێشرێت

کێشەی بێئاوی 100 ماڵ لە گەڕەکی زەرگەتە چارسەر دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ 100 ماڵی گەڕەکی زەرگەتە لە سلێمانی دەگۆڕدرێت و کێشەی کەمئاوی ئەو ماڵانە چارەسەر دەکرێت.

پرۆژەی چاککردنی تۆڕی ئاوی بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی زەرگەتە بریتییە لە راکێشانی 600 مەتر بۆری چوار ئینج لە جۆری “دەکتایل” کە لەسەر بودجەی 17٪ـی داهاتی ئاو جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.1.2024، ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا پڕۆژەکە کۆنکرێت کراوە و ئامادە کراوە بۆ قیرکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی گەڕەکەکانی شارەکەی بەسەر 11 بنکەی چاککردنەوەدا دابەش کردووە، هەم سەرپەرشتی دابەشکردنی ئاوی تێدا دەکەن، هەم بنکەی چاکسازین و لەوێوە کارمەندانی چاککەرەوە بەرەو بۆرییە شکاوەکان دەردەچن.

شاری سلێمانی 190 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە، لە رێگەی هەریەکە لە پڕۆژەکانی هێڵی دوکان – سلێمانی و سەرچنار ئاویان بۆ دابین دەکرێت، هەر شکانێکیش لە بۆری سەرەکی ئەو پڕۆژانە دروست بێت هەر لەلایەن ئەو بنکانەوە چاکدەکرێنەوە.

کارمەندانی چاکسازی ئاوی سلێمانی نە پشوو نە شەو و رۆژ نا...

کارمەندانی چاکسازی ئاوی سلێمانی نە پشوو نە شەو و رۆژ نازانن