ئێران یۆرانیۆمەکەی بەدەستەوە نادات
داواکاری ئاژانسی وزەی ئەتۆمە
“با ئێران ئاگادارمان بکاتەوە لە چارەنووسی یۆرانیۆمەکەی”
ئەحمەد مستەفا
ئێران بەپەلە ئاژانسەکەمان لە چارەنووسی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو ئاگادار بکاتەوە، لەو کاتەوەی کە شوێنە ئەتۆمییەکانی ساڵێک لەمەوبەر بۆردومانکران، ئەمە داواکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە.
ئاژانسەکە دەڵێ، دەبێت ئێران رێگە بدات ئەو کۆگایانە پشکنیان بۆ بکرێ.
ئاژانسی نێودەڵەتی وزەی ئەتۆمی دوو راپۆرتی ناردووە بۆ بۆ وڵاتانی ئەندام و لە مەترسی کەرەستە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاگاداری کردووەنەتەوە، ئەمە لە هەواڵێکدا ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، وە دەڵێ، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتێکی بۆ وڵاتانی ئەندام ناردووە.
نوسراوە؛ پێویستە ئێران بەپەلە ئاژانسەکە لە چارەنووسی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو ئاگادار بکاتەوە، لەو کاتەوەی کە شوێنە ئەتۆمییەکانی ساڵێک لەمەوبەر بۆردومانکران، وە پێویستە ئێران رێگە بە دەستپێکردنەوەی تەواوی پشکنینەکان بدات.
جێبەجێکردنی رێککەوتنی پارێزبەندی بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی پێویست و بەپەلەیە، ئێران ناتوانێت لە هیچ بارودۆخێکدا جێبەجێکردنی رابگرێت، ئەمە بەشێکی دیکەی ناو راپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتییە.