ئه‌مساڵ 30 داربڕ له‌دهۆك گیراون

بەهۆی بڕینی 300 دارەوە هەشت کەس دەستگیرکراون

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی بڕینی ژماره‌یه‌كی زۆرى دارەوە لە گوندی هاریکا پۆلیسی دارستان هەشت کەسى دەستگیركردوون .

گوندی هاریکا كه‌وتووته‌ سنوورى ناحیەی دێرەلۆک لە قەزای ئامێدی.

هاوڵاتیەکی گونده‌كه‌ گرتە ڤیدیویێکى بۆ 964 ناردووە و دەلێت، زۆربەی دارە تەڕەکانی ناو گوندی هاریکا و دەوروبەری لە لایەن چەند کەسێکەوە بڕاونه‌ته‌وە.

رێبەر سادق، بەڕێوەبەری ناحیەی دیرەلۆک بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه‌ كه‌ هەشت کەس لەسەر بڕینی دارى تەڕ لە نزیکەی گوندی هاریکا دەستگیرکراون.

وتیشی “ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی دێرەلۆک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و رۆژی یەکشەممە رەوانەی دادگای دێرەلۆک دەکرێن” .

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، ئەمساڵ تاوه‌کو ئێستا زیاتر لە 30 داربڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون دراون بە دادگا.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سزاى نوێ بۆ داربڕه‌كان داندرا

سزاى نوێ بۆ داربڕه‌كان داندرا