گەڕاندیانەوە ناو سروشت

(سیخوڕ)ێکی حەشاردراو لەناو ماڵێکی سۆران دۆزرایەوە

فەرهاد حەسەن

هەواڵ و زانیاری بە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران گەیشت، کە لە ناو  حەوشەی ماڵێکدا ئاژەڵێکی (سیخوڕ) حەشاردراوە ئەوانێس دوای بەدواداچوون گەیشتنە ماڵەکە و ئاژەڵەکەیان دۆزیەوە.

پۆلیس دەڵێت، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە لای هاوڵاتیەکی شاری سۆران بە هەبوونی ئاژەلی (سیخۆڕ) دەستبەجێ تیمەکانمان رەوانەی شوێنەکە کرد و پاش دانانی قەفەس توانیان لەماوەی هەشت کاتژمێردا سیخوڕەکە بگرن و دواتر لە ناو سروشتی قەزای رواندز ئازادیان کرد.

بەقسەی پۆلیس ئەو هاوڵاتییە بۆیە سیخوڕەکەی حەشار دابوو، چونکە ئامادەنەبوو بە هیچ شێوەیەک بکەوێتە دەست هیچ کەسێک یان کەسانێک کە ئارەزووی گرتنیان هەبوو، بۆیە سوپاسی ئەو هاوڵاتیەیان کرد.