هاتە خوار 80 دۆلار

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+

توانا نەقی

لە گەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانیدا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هاتە خوار 80 دۆلار.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 79.77 دۆلار مامەڵی پێوەدەکرێت و بەوەش 0.88% نرخەکەی لەدەستداوە.

هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسە بە 74.78 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بە رێژەی 0.76% نرخەکەی دابەزی.

یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ناکۆکیەکانی نێوان ئەندامانی ئۆپیک دەگەڕێتەوە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت، هەروەها شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەم ماوەیەدا ناجێگیری بۆ نرخی نەوت نەهێشتووەتەوە.