کەشتی جەنگیی ئەبراهام لینکۆڵن لە ئاوی کەنداو
كه‌س له وه‌زعه‌كه تێناگا!
ئه‌مریكا به‌نیازی هێرشێكی كورت و چڕه بۆ سه‌ر ئێران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە ئامادەکردنی بژارەی سەربازی بۆ دەستپێکردنەوەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران، شانبەشانی مانۆڕی مەیدانی کە بریتیین لە جێگیرکردنی سێ کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داهاتوویەکی نزیکدا.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی، وەزارەتی جه‌نگ به بڕیاری سه‌رۆك تره‌مپ پلانی بۆ لێدانی جبەخانەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێران داڕشتووە و له‌مباره‌یه‌وه پێنج پلانیان بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان پێشکەشی کردووە، کە ئێران و حوسییەکان دەکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمی ئاسایشی نیشتمانی ترەمپ بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس، پلانەکانی بۆ هەڵمەتێکی سەربازی کورت و چڕ تاوتوێ کردووە.
ئەم پێشهاتانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی سەرۆک تره‌مپ کە دوێنێ وتی، “دانوستانی بەرهەمدار”یان لەگەڵ تاران هه‌یه و پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس کە بڕیارە لە 3.11ی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئێران.