"بەهۆی سەرپێچییەوە"

کارەبای سلێمانی کارەبای چەند دوکانێکی ناوبازاڕی بڕی

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادەڕەوییەوە کارەبای چەند دوکانێکی بازاڕی جەوازەکەی سلێمانیان بڕی و سەرپێچیکارانیشی سزادەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لیژنەی دەستوەردانی یەکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا سەردانی سەربانی دوکانەکانی بازاڕی جەوازەکەیان کردووە و کارێکی زیادەڕەوییان دۆزییەوەتەوە بۆیە کارەباکەیان بڕدرا و پسوڵەی سەرپێچییان بۆ کرا.

ئەوەش هاتووە، هەر لە هەمان بازاڕی ناوبراو چەند شوینێکی دیکەش کە پێوەرەکانیان کێشەی تێدابوو ئاگادارکرانەوە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن.