ئاڵای عێراق و تورکیا - فۆتۆ: ئاژانسەکان
چاویان لە شنگالە جارێ
تورکیا بنکەی بەعشیقە بە قۆناغ رادەستی حکومەتی عێراق دەکات
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بنکەی سەربازیی زێلکان، ناسراو بە بنکەی بەعشیقە، بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ رادەستی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکرێت.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتەکە، ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمای میکانیزمێکی هاوبەش لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا بەڕێوەدەچێت.
میکانیزمێک کە دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەردوو وڵات لە نیویۆرک لەسەری رێککەوتوون، چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی کشانەوەی هێزە تورکییەکان تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواو بێت.
تورکیا دەڵێت، ئەم بڕیارە پەیوەندی بە پێشکەوتنی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی رێکارە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە شنگالەوە هەیە.
لە هەمان کاتدا، هەردوو لایەن جەخت لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی و کۆتاییهێنان بە بوونی چەکدارانی نایاسایی لە ناوچەکە دەکەن.