جیاوازەکانی چین؟

یەکەم بۆرسەی باڵندە لە سلێمانی کرایەوە

رێژوان مامە قادر

کۆمەڵەی بەخێوکەرانی باڵندە لە سلێمانی بۆرسەیەکیان بۆ باڵندە کردووەتەوە و دەلێن، جیاوازی ئەو بۆرسەیە لەگەڵ بازاڕی ئاسایی ئەوەیە هەموو ئەو باڵندانەی لەو بۆرسەیە دەفرۆشرێن، لە هەرێمی کوردستان ژیاون و گەورە کراون و هاوردەنین.

بۆرسەکە دەکەوێتە گەرەکی چوارباخی سلێمانییە.