Iranian Foreign Minister Abbas Araghchi addresses foreign ambassadors to Iran, in Tehran on October 5, 2025. (Photo by ATTA KENARE / AFP)
"ئێمەش کاری تەواونەکراومان هەیە"
عێراقچی وەڵامی ترەمپ و ناتەنیاهۆ دەداتەوە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
لێدوانی هەڕەشەئامێزی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران ناوەستێت و ئەمجارە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی ترەمپ و ناتەنیاهۆی دایەوە.
عەباس عێراقچی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: دواینجار کە ویستان “کارەکە تەواو بکەن”، ئێران بەهێزتر بوو، دەتانەوێت ئەم جارەش بەختی خۆتان تاقیبکەنەوە؟ دەی فەرموون، بەڵام ئاگاداربن ئێمەش کاری تەواونەکراومان هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، “نەتانیاهۆ ئەمریکا پەلکێشی جەنگێکی دیکە دەکات بۆ ئەوەی خۆی لە زیندان بەدوور بگرێت.”
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تروس سۆشیاڵ پشتگیری تەواوەتی خۆی بۆ ناتەنیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەربڕی و وتی، “ئەمریکا هاوپەیمانێکی وەک ناتەنیاهۆی دەوێت، ئیسرائیل هەر سەرکردەیەکی دیکە هەڵبژێرێت هەڵەیە و لەگەڵ بیبی ئەرکی لەناوبردنی ئێران تەواو دەکەین.”
دواتر بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سوپاسی ترەمپ کرد و رایگەیاند، “پێکەوە ئەرکەکە تەواو دەکەین”، کە مەبەست لێی لەناوبردنی رژێمی ئێرانە.