پشتی سەیارەکەی کردووە بە دوکان

بە تەلەفۆنێک دێتە بەردەرگا و موبایلەکەت بۆ چاک دەکاتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

گەنجێکی بەئیرادە و بەتوانا پشتی سەیارەکەی کردووە بە دوکان، بە تەلەفۆنێک دێتە بەردەرگا و موبایلەکەت بۆ چاک دەکاتەوە.

رێدوان رێبوار چەند ساڵێکە لە شاری هەولێر وەستای موبایلە، پێشتر دوکانی هەبووە بەڵام لەبەر کرێ دوکان و کەمبوونەوەی ئیش، دوکانەکەی پێچەواتەوە و ئەشیاکانی بردووەتە پشتی سەیارەکەی، ئیشەکەی بە تەلەفۆن دەڕوات، هەر کەس لە هەر شوێنێکەوە تەلەفۆنی بۆ بکات، دەچێتە بەردەرگا و موبایلەکەی بۆ چاک دەکاتەوە.

وەستا رێدوان بە 964ـی وت، “بەم کارەم مانگانە پارەیەکی زۆرم بۆ دەگەڕێتەوە، بۆ دەرەوەی شاریش دەچم ئەگەر رێگاکەم زۆر دوور نەبێ”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری