هاتوچۆی هەولێر بڕیاریداوە

بڕیاری نوێ بۆ ماتۆڕسوارە بێ کڵاوەکان دەرچوو

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ماتۆڕسوارە بێ کڵاوەکان دەکات هەتا شەش رۆژی دیکە هەمووان دەبێت کڵاو بەکاربێنن، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیان دادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ ماتۆڕسوارەکان ناچاری بەستنی کڵاو دەکرێن و دوا مۆڵەت تا 25.11.2023 دەبێت.

بەوتەی فازڵ حاجی ئەم هەنگاوە لەپێناو سەلامەتی ئەوانە و دەبێت هەموو شۆفیرانی ماتۆڕسکیل پێیەوە پابەند بن.

ئەم ماوەیە هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکردووە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێڵ و بارهەڵگرانەی دوکەڵ دەکەن و نوێترین بڕیار بۆ شۆفێری ماتۆڕسکیلەکانە.

نزیکەی نیوەی رووداوە هاتوچۆکانی گەرمیان ماتۆڕسکیل بوو...

نزیکەی نیوەی رووداوە هاتوچۆکانی گەرمیان ماتۆڕسکیل بوون