لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی رانیە

15 کەس تەنگەنەفەس بوون و سێ کەسێش بەشێک لە جەستەیان سووتاوە

شۆڕش قادری

لە رووداوی ئاگر کەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی رانیە، 15 کەس تەنگەنەفەس بوون و سێ کەسێش بەشێک لە جەستەیان سووتاوە.

شەوی رابردوو ئاگر لەناو بازاڕی لەنگەی رانیە کەوتەوە و چەند دووکانێک بەتەواوەتی سووتان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.10.2026 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین دواین ئاماری بریندارانی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،  15 هاوڵاتی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە هێندران، بەشێکیان بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە بوو و سێ هاوڵاتی دیکەش بەشێکی جەستیان سووتابوو.

تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆلێنەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.