بە نرخی 104 هەزار دینار

سبەی کۆتا کاروانی نەوت لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداریەکی بۆ دانیشتوانی چەمچەماڵ بڵاوکردوەتەوە دەڵێت، بڕۆن نەوتەکەتان وەربگرن و ئەمە کۆتا کاروانی نەوتە.

ئەمشەو شەممە، قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئەو ئاگاداریەی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە 19.11.2023 کۆتا کاروانی نەوت بە نرخی 104 هەار دینار دابەش دەکرێت و بڕۆن وەریبگرن.

نەوتەکە لە سێ شوێن دابەشدەکرێت ئەوانیش بەردەم هۆڵی بۆنەکانی سالار فەقێ محەمەد و بەردەم فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سەروو دادگا و تەنیشت مەزگەوتی ئاشتی.

قایمقامیەت دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، پێویستە کارتی زیرەک و کۆپی ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی پێبێت.

لە کاتی دابەشکردنی نەوت ئاستەنگ بۆ تەنکەرەکان دروست دە...

لە کاتی دابەشکردنی نەوت ئاستەنگ بۆ تەنکەرەکان دروست دەبن