ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت بە دڵی "مالیکی" یە
لە تویتێکدا بۆ زەیدی “لە مێژە چاوەڕێی ئەو هەڵمەتەین و تا کۆتایی لەگەڵتان دەبین”
فەرهاد حەسەن
ئەوەی سەوی رابردوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا روویدا، بە دڵی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکە ئیئتیلافی دەوڵەتی قانوونە، چونکە لە تویتەرەکەی خۆی پاڵپشتی تەواوی ئەو هەڵمەتەی کردووە کە لە دژی “گەندەڵکاران” بەڕێوەدەچێت.
لە تویتەکەی مالیکی هاتووە:
برای ئازیز سەرۆک زەیدی،
دادوەرانی ئازیز،
پیرۆزباییتان لێدەکەین بۆ هەڵمەتی )بەرەبەیان( بۆ بەدواداچوونی گەندەڵکاران کە پارەی گەلی عێراقیان بەفیڕۆ داوە و پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوە و هەوڵەکانتان دووپات دەکەینەوە بۆ بەرقەرارکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە متمانەیان پێشێلکردووە.
بەردەوام بن لەم ئەرکە تا کۆتایی، چونکە هەنگاوێکی زۆر چاوەڕوانکراوە لەلایەن رۆڵەکانی گەلی عێراقەوە.
براکەت مالیکی