گەڕان بەردەوامەوە
زیاتر لە 50 کاتژمێرە بێ سۆراغە؛ ئەو کچەى لە زەڵم دیار نەماوە
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
لە ئێوارەى رۆژى سێشەممەوە، مێردمنداڵێکى گەشتیار کە بە نەتەوە عەرەبە لە سەیرانگاى زەڵم دیارنەماوە و گومانەکانیش بەو ئاراستەیەن خنکابێت، بەڵام تائێستا هیچ سەرەداوێک وەدەست نەهاتووە.
ئەمڕۆ دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 50 کاتژمێر بەسەر رووداوەکەدا، تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خۆبەخشان بەردەوامن لە گەڕان بۆ سۆراغ کردنى کە گومان دەکرێت خنکابێت، چونکە دواین دەرکەوتنى مێردمنداڵە کچەکە لە لێوارى ئاوى زەڵم بووە.
هەر بەهۆى گەڕانى تیمەکان، رێگە نەدراوە گەشتیاران سەردانى شوێنەکە بکەن، بەهۆیەوە دوکان و چێشتخانەکانى زەڵم، داخراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح