ترسیان هەیە

هیچ بەڵێندەرێک دووسایدکردنی پردەکەی ئەبوسەنا وەرناگرێت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دوای سێ جار ئەنجامدانی بانگەواز لە لایەن شارەوانی سلێمانیەوە بۆ دووسایدکردنی پردەکەی ئەبوسەنا، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵێندەرێک نەچووە بۆ وەرگرتنی و 964 هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەک لە شارەوانی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـی وت، “هۆکاری وەرنەگرتنی ئەو پڕۆژەیە لە لایەن بەڵێندەرانەوە ئەوەیە ترسیان هەیە پارەیان بۆ خەرج نەکرێت و حکومەت ئەو پارەیەی بەکارهێنابێت کە بۆی دیاری کراوە”.

پردی ئەبوسەنا دەکەوێتە سەر شەقامی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی و بەردەم هۆتێل ئەبوسەنا، پردەکە یەک ئاراستەیە و شۆفێران دەتوانن بۆ گەیشتن بە گەڕەکی سەرچنار لە شەقامی مەلیک مەحمودەوە سودی لێوەبگرن.

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، سێ جار بانگەواز کراوە بەڵێندەران بێن پڕۆژەکە وەربگرن، بەڵام تا ئێستا وەرنەگیراوە.

وتیشی، “پڕۆژەکە زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، کە داهاتی فرۆشتنی زەوییە نایابەکانی سلێمانییە”.

دوو ئەندەرپاسی نوێ لە سلێمانی چاوەڕێی وەبەرهێنەرن

دوو ئەندەرپاسی نوێ لە سلێمانی چاوەڕێی وەبەرهێنەرن

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد