دەرهێنەرەکەی قسەی بۆ 964 کرد
سیناریۆی چوارەم بەشی درامای ئەدیابین نوسراوە
رێباز خدر – هەولێر
لە پاش پەخشکردنی سێ بەشی درامای ئەدیابین، دەرهێنەرەکەی دەڵێ، نوسین و سیناریۆی بەشی چوارەم ئامادەیە، تەنیا ماوە بەرهەمی بهێنن و کارە پراکتییەکانی تەواو بکەن.
ئەدیابین، زنجیرە درامایەکی مێژوویی کوردییە، ئەم درامایە باس لە قۆناغە مێژووییەکانی ناوچەکە دەکات و بە یەکێک لە بەرهەمە مێژووییە بەرچاوەکان کە لە هەولێر و دەوروبەری بەرهەمهێنراوە دادەنرێ.
درامای ئادیابین لە چەند وەرزێکی جیاواز پێکهاتووە کە بە شێوەی زنجیرە لە مانگەکانی رەمەزاندا بڵاوکرایەوە و بەردەوامی هەبوو، بەپێی لێدوانی کاراکتەرەکانی دراماکە، بەرهەمەکە ڕەهەندێکی قووڵی مێژوویی هەیە کە بۆ گەنجان زۆر بەسوودە. بەهۆی سەرکەوتنی کارەکە، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشراوەتە ستافی ئەکتەران و دەرهێنەرەکەی.
ئەمڕۆ حەسەن عەلی، دەرهێنەری دراماکە چووە فێستیڤاڵی شانەدەر و پەیامنێری 964 بە فرسەتی زانی و سەرەڕای بەشداری لە فێستیڤاڵە، پرسیاری بەشی چوارەمی دراماکە و تێبینی ئەو لەسەر کارەکتەرەکان و قۆناغەکانی بەرهەمهێنان هەیبووون لە سێ بەشی دراماکە دەخاتەڕوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا