"بەزەیی" لەبەرامبەر "زانیاری"

کەسوکاری ئەنفالکراوان داوادەکەن لە سێدارەدانی “حەجاج” رابگیرێت

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ، کەسوکاری ئەنفالکراوان و چالاکوانان لە قەزای رزگاری چوونە سەر مەزاری دێبنە و داوایان کرد، لەسێدارەدانی “حەجاج”ی تاوانبار رابگیرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت زۆرترین زانیاری لەسەر نوگرە سەلمان لێوەربگیرێت.

بەختیار رەئوف، یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بە 964 ی وت، عەجاج بەرپرسی یەکەمی نوگرە سەلمان بووە، زۆر زانیاری لایە، پێویستە پێش ئەوەی لەسێدارە بدرێت ئەو زانیاریانەی لێوەرگیرێت.

وتیشی “پێویستە ئەو 423 تۆمەتبارەی لە دادگا لەسەر بابەتی ئەنفال داواکراون ئەوانیش دەستگیر بکرێن کە 258 یان جاش بوونە”.

سمکۆ سابیریش کە چالاکوانی بواری ئەنفالە لە گەرمیان بە 964 ی وت، ئەو داواکاریەی هەیانە کە لەسێدارە نەدرێت، وەکو بەزەییێکە بەڵام لەپێناوی ئەوەی زۆرترین زانیاری لەسەر ئەنفالی نوگرەسەلمان دەستبکەوێت، چونکە دەڵێت “بەشێکی گەورەی ئەنفال لە نوگرەسەلمان ئەنجامدراوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن