تایبەتمەندیەکانی چیین؟

تەوافەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەسترانەوە

توانا نەقی

تەوافەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەیەکەوە بەسترانەوە، کە چەند ساڵێکە بەهۆی رەشەباوە پچڕابوون و ئەو تەوافانە رێگری لە تێپەڕبوونی هەر شمەک و کەرەستەیەک دەکات کە مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروستبکات.

هەموو بەنداوێک ئەو جۆرە تەوافانەی هەیە، بەڵام تەوافەکانی بەنداوی دەربەندیخان تایبەتمەندی خۆی هەیە و لە ئاسن دروستکراوە و بەشێوەی تۆڕ 30 مەتر بە قوڵایی ئاوەکە بەستراوە.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئێستا تەوافەکان بەستراونەتەوە، بەڵام هێشتا کاری کۆتایی ماوە و خەریکین.

وتیشی، تەوافەکان لەلایەن حکومەتی عێراقی و لە سەردەمی رژێمی پێشوو دروستکراوە بە رێکاری عەسکەری تووند بۆ پارێزگاری لە هەر هێرشێک بۆسەر بەنداوەکە.

تەوافەکان 500 بۆ 600 مەتر لە پردی بەنداوەکەوە دوورە و یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی بەهۆی ئەو تۆڕەی بە قوڵایی 30 مەتر لە ئاوەکەدایە رێگری دەکات لە هەر پیسی و پاشماوەیەک نزیک ببێتەوە لە بەنداوەکە، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان وای وت.

ئەگەر بە تەواوەتی چاکبکرێتەوە بەورێکارە پێویستیانەی کە هەیە دانانەوەی ئەو تەوافانە نزیکەی 600 ملیۆن دیناری تێدەچیت.