لە گەرمیان دەچێتەوە 40 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆ کەشەکە تاڕادەیەک فێنک و خۆشە بەڵام سبەی گەرمی دەکاتەوە

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ کەشەکە تاڕادەیەک فێنک و خۆشە بەڵام سبەی گەرمی دەکاتەوە و لە ناوچە گەرمەسێرەکان خۆ لەبەر خۆردا ناگری.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن پەڵە هەور دەبینرێن، پلە گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممەش ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ بەڵام وردە وردە گەرماکە هەڵدەکشێتەوە و لە گەرمیان دەچێتەوە 40 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

پیرمام: 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی