مزگەوتێکیان جەلیل خەیاتە

دزەکان روویان لە چەند مزگەوتێکی هەولێر کردووە و پۆلیسيش دەستگیری کردوون

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزیکردن لەناو مزگەوتێکی هەولێر و لەناوی گەراجی  مزگەوتی جەلیل خەیات دەستگیر دەکاتم هەریەک لەو دووانە شتی جۆراوجۆریان دزیوە.

تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە نووسینگەی ناوەڕاستی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە چالاکییەک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباریان کە لەناو گەراجی مزگەوتی جەلیل خەیات و مزگەوتێکی دیکەی ئەو شارە راگەیاند.

پلیس دەڵێت، دوای پێگەیشتنی زانیاری و تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد، لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا، تواندرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستنیشان و دەستگیر بکرێن

تۆمەتباری یەکەم، هەستابوو بە دزیکردن لەناو حەوت ئوتۆمبێل لە گەراجی مزگەوتەکەدا و دووەمیشیان هەستابوو بە دزینی مۆبایل لەناو مزگەوتێکی شاری هەولێر.

ئاماژە بەوەکراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران راگیراون و پەڕاوی یاساییان بۆ رێکخراوە.