"بۆ خاتری خوایەکەت ئاخر بۆ؟"

ژنێکی کۆیە بە دڵێکی پڕەوە باسی پیسبوونی ژینگەی هەیبەت سوڵتان دەکات

دەریا ئەحمەد – کۆیە

نەشمیل، خانمێکی کۆیی و کارمەندی تەندروستیە ، بەمەبەستی گەشتکردن روودەکاتە ناوچە گەشتیاریەکانی هەیبەت سوڵتان بەڵام ئەوەی دەیبینێت پیسکردنی ژینگەکەیە بۆیە،  بۆیە بە دڵێکی پڕەوە باسی شێواندنی ژینگەکە دەکات و دەڵێت،”بۆخاتری خوایەکەتان ئاخر بۆ ئێرەتان والێکردووە؟”

نەشمیل سابر میرە دەڵێت، لە کوردستان سروشتێکی جوانمان هەیە و پێویستە بیپارێزین، براکانم، کوڕەکان کە دێنە ئەم ناوچەیە و گەشتی تێدا دەکەن و کاتی تێدا بەسەر دەبەن دوای خۆتان شوێنەکەتان بەمشێوەیە بەجێمەهێڵن.

ئامۆژگاری هاوڵاتیانیش دەکات کە سەردانی ئەم شوێنانە دەکەن، پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە و لەگەڵ خۆیان بیبەنەوە، دەڵێت “ئاخر سەیری ئەم سروشتە جوانە بکە بۆ بەم پاشماوە پیسانە تێکی دەدەیت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن