36 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق

964+

ژووری هەواڵ

36 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق

لە پۆلی پێنجی سەرەتایی لە قوتابخانە سروودی وتووە و مامۆستاکان سەرسامی دەنگی بوون

ساڵی 1945 هەفتانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە رادیۆی کوردی بەغدا گۆرانی وتووە

یەکەمین گۆرانیە تۆمارکراوەکانی بەستەی “کراس زەردێ” و “ئای لە گورێ لە سۆرە گورێ” بوو

لەتەمەنی 19 ساڵی دەستبەرداری خوێندن بووە و بووەتە کرێکاری شارەوانی کۆیە

کاریگەری هونەرمەندان سێوە و مەلا ئەسعەدی کۆیەی لەسەر بووە

زۆربەی گۆرانی و مەقامەکانی نیشتیمانپەروەری بوون

بەوە ناسراوە هیچ گۆرانیەکی بۆ دەسەڵاتە جیاوازەکانی عێراق نەوتووە

“شیرین بەهارە” یەکێکە لە دیارترین مەقامەکان

هونەرمەند تایەر تۆفیق

لەگەڕەکی بەفری قەندی شاری کۆیە لەساڵی 1922 لەدایک بوو

لە 20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1987 بەهۆی نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێن کۆچی دوایی کرد و لە کۆیە نێژرا