بزانە ئۆتیزمێک چۆن باش بووەتەوە؟
لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا خاوەن ئۆتیزمەکانیان بێبەش نەکرد
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمڕۆ کە رۆژی جیهانیی منداڵانە، لە هەولێر خاوەن ئۆتیزمەکانیان بێبەش نەکرد، ئاهەنگیان بۆ سازکردن و دڵخۆشیان کردن، هونەرمەندێکێش کە خاوەن منداڵی ئۆتیزمە دەڵێت، ئێستا منداڵەکەم زۆر باش بووە و هۆکاری باشبوونەکەی ئاشکرا دەکات.
بۆنەو ئاهەنگەکە لەلایەن رێكخراوی ئامێزی ئۆتیزم بۆ زیاتر لە 35 خێزان سازکرا، تەزرە بۆتانی کەسی یەکەمی رێکخراوەکە بە 964ی وت پێشتر لە رۆژی جیهانیی ئۆتیزمدا بەهۆی جەنگی ناوچەکە نەیانتوانیوە هیچ بۆ ئەو منداڵانە بکەن بۆیە ئەمڕۆ تۆڵەی ئەوکاتیشیان بۆ کردوونەتەوە.
هونەرمەند سەڵاح محەمەد کە بە (مام عەوڵا) ناسراوە خاوەن منداڵێکی ئۆتیزمە بە 964 ی ئاشکرا کرد بەهۆی ئەو مامەڵە تایبەتەی لەگەڵ منداڵەیان کردووە ئێستا زۆر باشە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن