رێکارەکان توندوتۆڵتر کرانەوە
25 شوێنی هەورامان داخران
ئەمەل ناجی-هەڵەبجە
بۆ شەشەم رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی منداڵە 11 ساڵانەکەی هەڵبجەدا بەردەوامە و هێشتا نەدۆراوەتەوە.
هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ی وت بۆ دۆزینەوەی تەمی کچەکە 25 شوێنمان داخستووە و هەندێکیشمان سزاداوە.
وتیشی، گەشتیاران سەلامەتی خۆیان ناپارێزن، بەتایبەتی گەشتیارە عەرەبەکان تەنانەت منداڵی ساوا و شیرەخۆرە دەبەنە قەراغ ئاوەکە.
هەورمان جەلال ئەوەشی بە 964وت، کە شریتی سورمان لەو شوێنانە داوە کە گەشتیار نابێت سەردانی بکات و بۆ ئەوەی حاڵەتی خنکان دووبارە نەبێتەوە.
“هەردوو تیمی بەرگری شارستانی هەڵەبجە و سۆران بە هاوبەشی بە دوای تەرمکەدا تەگەڕێن، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و ساردی ئاوەکەوە دۆزینەوەی قورسە.” هەورامان جەلال وای وت.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح