ته‌رمێكى نه‌ناسراو له پزیشكی دادى سۆرانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى كوژرانی كه‌سێك له سنوورى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، 964 به‌دواداچوونى بۆ كرد، به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه فه‌رمیانه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردن، رووداوه‌كه پشتڕاست نه‌كرایه‌وه، ئێستاش ده‌ركه‌وت كه ته‌رمێكى نه‌ناسراو له پزیشكی دادى سۆرانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پزیشكى دادى سۆران به 965ـى وت له نیوه‌ڕۆوه ته‌رمێكى نه‌ناسراو هاتووه‌ته پزیشكی داد له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى، كه شوێنی چه‌ند گولـله‌یه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
وتیشی “كوژراوه‌كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نیه كه بزاندرێت ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی كوێیه”.
هه‌رچه‌نده له سۆشیال میدیاى سنوورى دهۆك له دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌واڵى دیارنه‌مانى و كوژرانى كه‌سێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له سنوورى حاجی ئۆمه‌ران كوژرابێت، به‌ڵام 964 نه‌یتوانى له هیچكام له‌وانه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌ران بۆ 964 بێئاگایی خۆى له رووداوى كوژران له سنووره‌كه‌ى راگه‌یاند و وتیشی “ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته نیم”.
لای خۆیه‌وه شه‌ماڵ دێوالى وته‌بێژى پۆلیسی ئیداره‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هیچ دۆسیه‌یه‌كی كوژران لاى ئه‌وان نه‌كراوه‌ته‌وه و به رووداوى كوژرانى هیچ كه‌سێكیشان له سنوورى سۆران نه‌زانیوه “.