هەواڵەکان

قوتابخانەکان لە رۆژنامەنوس قەدەغە کرا و نۆبەرەی هەناری هەڵەبجەش پێگەیی

ژووری هەواڵ

دوێنێ کچە قوتابیەکی تەمەن 10 ساڵ لە قوتابخانە خۆی کێشاوە بە شوشەدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، باوکیشی دەڵێت هیچ سکاڵایەکیان نەکردووە و بەرێوەبەری قوتابخانەکەش دەڵێت ئامادەین بۆ هەموو سزایەک بەڵام قەزاو قەدەر بووە.

ئێستا خانمان ئەوانەی کە دوو گیانن مەراقیانە پێش ئەوەی کۆرپەکەیان لەدایک بێت بە سۆناری فۆر دی بیبنن و پزیشکێکی پسپۆریش دەڵێت رێک وەک راستی وایە و بە ملەوەنی دەیبینن.

لە رێگای نوسراوێکی فەرمییەوە پەروەردەی گشتی سلێمانی سەرجەم پەروەردەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت رۆژنامەنوس بێ رێگەپێدانی پەروەردە بچنە ناو قوتابخانەکانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوسراوێک کە بەرواری ئەمڕۆ 24.9.2026ـی بەسەرەوەیە سەرجەم پەروەردەی قەزاو ناحیەکانی ئاگادار کردووەتەوە لەو بابەتە.

لە دەشتی هەڵەبجە نۆبەرەی هەنار پێگەییوە و ئیتر وردە وردە دەینێرنە بازاڕ باخەوانێکیش دەڵێت، ئێستا نۆبەرەیە و هێشتا ماویەتی کە هەنار بە تەواوی پێبگات، لە هەڵەبجە هەناری ساڵەخانی و ئەمریکی هەیە و هەنار بەتامی ترش و شیرین ومێخۆشی هەیە و زیاتر ساڵەخانیەکە تامی نایابە.