پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند

فەرمانگەکان هەینی و شەممەش قەرزی کارەبا وەردەگرنەوە

ئەحمەد مستەفا

تیمی پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان و سوودوەرگرتن لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا، بەشەکانی فرۆشتنی وزە لە فەرمانگەکانی کارەبا رۆژانی هەینی و شەممەش کراوە دەبن.

بەپێی راگەیاندنەکە، هەرچەندە ئەم دوو رۆژە پشووی فەرمی فەرمانگەکانی کارەبان، بەڵام بڕیار دراوە بەشەکانی فرۆشتنی وزە کار بکەن، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت بە شێوەی کاش پارە بدەن و لە داشکاندنی قەرزی کارەباکەیان سوودمەند بن.

تیمی پڕۆژەی رووناکی ئاماژەی بەوەدا، تەنیا 4 رۆژ ماوە بۆ سوودوەرگرتن لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا ماوە، بۆیە داوای لە هاوڵاتییان کرد، پێش کۆتاییهاتنی ماوەکە، بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پارەدان سەردانی بەشەکانی فرۆشتنی وزە بکەن.

بەپێی راگەیاندنەکە، کۆتا کاتی سوودوەرگرتن لە لێخۆشبوونەکە سەعات 12:00ی شەوی یەکشەممە 18.10.2026 ـە، و دوای ئەو کاتە ماوەی دیاریکراو کۆتایی دێت.