ئەندامانی عەسائیب ئەهلی حەق- وێنە: AFP
"پاڵپشتی ئێرانیان هەیە"
لێکترازانێکی نوێ لە ناو عەسائیب ئەهلی هەق؛ باڵێک جیابووەتەوە
ئەحمەد مستەفا
بەرپرسێکی باڵای عێراقی دەڵێ، لە ناو ریزەکانی بزووتنەوەی “عەسائیب ئەهلی هەق”، بە سەرکردایەتی قەیس خەزعەلی، لێکترازانێکی ناوخۆیی روویداوە و باڵێک لە گرووپەکە جیابووەتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست و بە پشتبەستن بە قسەکانی ئەو بەرپرسە، باڵە جیابووەکە توانیویەتی دەستی بەسەر بەشێکی گەورەی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی گرووپەکەدا بگرێت.
سەرچاوەکە هەروەها دەڵێت، ئەم باڵە پشتیوانییەکی گەورەی ئێرانی بەدەستهێناوە و هەماهەنگیی لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن هەیە.
بەپێی هەمان راپۆرت، ئەو باڵەی لە عەسائیب جیابووەتەوە، بە هۆکاری پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەییەکانی لەژێر چاودێرییەکی زیاترە و هەندێک سەرچاوە جەخت لە پەیوەندیی ئەو گرووپە بە هێرشەکانی دوایی دژی سعودیە دەکەن.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر دەربارەی ناسنامەی سەرکردەکان و ژمارەی ئەندامانی باڵە جیابووەکە بڵاونەکراوەتەوە.