ئەو پیاوەی گورگ پەلاماری دا گیانی لەدەست دا
964+
محەمەد عومەر
دوای ئەوەی مانگێک لەمەوبەر، لە گوندی نەوێی سەر بە ناحیەی خورماڵ گورگ پەلاماری هاوڵاتیەکی دا و بە سەختی برینداری کرد، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
محەمەد ئەحمەد ئەنجومەنی گوندی نەوێ، ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ـی وت، کاتژمێر 1:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەو هاوڵاتیە گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی نزیکەی 60 ساڵانە.
ئەگەرچی مانگێک لەمەوبەر چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە، بەڵام هەفتەیەک دەبێت بارودۆخی تێکچووبوو، هاتوچۆی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی دەکرد بۆ چارەسەر، ئەنجومەنەکە وادەڵێت.
گوندی نەوێ دەکەوێتە بناری شاخی سورێن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
هاوڵاتییەکە ناوی حوسێن حەمە شامەیە، 964 پێشتر هەواڵی پەلاماردانەکەی بڵاوکردەوە، گورگەکە بە سەختی پەلاماری دابوو، دەم و چاوی زۆر ئەزیەتی پێگەیشتبوو، خوێنی زۆری لێ رۆیشتبوو تا گەیەندرابووە نەخۆشخانە.